تەقینەوەیەک لە رۆژئاوای کوردستان رویدا
وێستگەنیوز-
ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لەشارۆچکەی تل حەلەف لە رۆژئاوای سەرێکانی سەر بە پارێزگای حەسەکە تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لە دەستداوە و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.
میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، لە تەقینەوەکەی ئەمڕۆی شارۆچکەی تل حەلەف کە لە رێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراو رویداوە، سێ ھاوڵاتی مەدەنی کوژران و حەوتی دیکە برینداربوون،
ئەو شوێنەی تەقینەوەکەی تێدا رویداوە کەوتوەتە رۆژئاوای سەرێکانی لە باکووری پارێزگای حەسەکە و لە ئێستا لە ژێر کۆنترۆڵی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارییەکاندایە.
PM:08:27:24/09/2020
ئهم بابهته 1772
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت