دەستپێكردنەوەی گەشتی عێراق- توركیا، سلێمانی ناگرێتەوە
وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
وا بڕیارە سبەینێ گەشتی ئاسمانی نێوان عێراق و توركیا دەست پێبكاتەوە، بەڵام ئەو گەشتانە فڕۆكەخانەی سلێمانی ناگرێتەوە.
ئەندازیار تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەوێستگە نیوزی راگەیاند، سبەینێ 25ی ئەیلول، گەشتە ئاسمانییەكانی عێراق و وڵاتی توركیا لەڕێگەی هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و هەولێر دەست پێدەكەنەوە و فڕۆكەخانەی سلێمانی ناگرێتەوە، دەست پێنەكردنەوەی گەشتەكانی توركیا- سلێمانیش پەیوەندی بەتوركیاوە هەیە.
ماوەیەك لەمەوبەر لەلایەن هەردوو دەوڵەتی توركیا و عێراقەوە و بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گەشتی ئاسمانی هەردوو وڵات وەستێنرا.
PM:04:08:24/09/2020
ئهم بابهته 7308
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت