لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا، شۆفێرێكی ئافرەت گیانی لەدەستدا


وێستگە نیوز-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە لەنێوان دوو ئوتومبیدا، شۆفێرێكی مێینە گیانی لەدەستدا.

موقەدەمی مافپەروەر، عەلی جەمال قەدوری، لەڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای كەلار- ناحیەی ڕزگاری ڕووداوێكی هاتوچۆ لە جۆری پێكدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەكانی (هۆندای ئازێرا - فۆرد استیشن) ڕوویدا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی ئەو رووداوەوە شۆفێری ئازێراكەو دوو كەسی دیكە برینداربوون دوای چارەسەری پێویست لەبەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار شۆفێری ئازیراكە كە لەڕەگەزیی مێیە بەناوی (شیلان محەمەد غەفور) لەدایكبووی 1994 دانیشتووی قەزای كەلار بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كراو پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا، لەئێستاشدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەی دیكە بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندكراوە.


PM:03:50:24/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 13640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت