عیراق: لە پرسی ئاو لەگەڵ تورکیادا بەشێوەیەکی بەرچاو پێشکەوتووین
رووباری دیجلە.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عیراق رایگه‌یاند، به‌غدا و ئه‌نقه‌ره له پرسی ئاودا لە لێكتێگه‌یشتنی نێوانیاندا پێشكه‌وتنی به‌رچاویان له به‌ده‌ستهێناوه.
مه‌هدی حه‌مدانی، وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عیراق رایگەیاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له داڕشتنی پلانی تۆكمه بۆ به‌گه‌ڕخستنی سه‌رچاوه‌ئاوییه‌كان و لە به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی رووبه‌ڕووی سامانی ئاو له عیراق بووەتەوە سه‌ركه‌وتوو بووه.
ئەوەشی خستەڕوو، له‌باره‌ی ئاوی رووباره‌كانی دیجله و فوراتەوە و هه‌ردوو وڵات لە لێکتێگەیشتنی نێوانیاندا پێشكه‌وتنی به‌رچاوی بەخۆیەوە بینیوە و جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشان ده‌كه‌نەوە.
باسی لەوەشکرد، بەکارهێنانی ئاو لە هەموو بوارەکاندا، بە تایبەت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا پێویستی بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە هەیە، تا بگەنە رێککەوتن و بتوانن پشکی خۆیان بەدەستبهێنێن.
لە ساڵی 2017ـەوە، عیراق بەدەست کەمی ئاوەوە دەناڵێنێت بەو پێیەی بەشی پێویست بۆ کاروباری کشتوکاڵ نییە، بۆیە بەشێک لە جوتیاران زەوییەکانیان بەجێهێشتووە، تەنانەت لە هەندێ شاری وەک بەسڕە بەشی پێویست ئاوی خواردنەوە نەبووە و کێشەی بۆ هاوڵاتیان دروستکردووە.
AM:09:25:24/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 1404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت