له‌ یه‌ك مانگدا 16 هاووڵاتی كورد كۆتاییان به‌ ژیانی خۆیان هێناوه‌

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
لە ماوەی مانگی رابردوو لانیکەم 16 هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی دوو کەسیان ژێر 18 ساڵ بووە.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی 24 رۆژی مانگی ئه‌یلولی 2020، لانیکەم 16 هاووڵاتیی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ئەم راپۆرتە، لەو ماوەیەدا 10 پیاو و شه‌ش ژن کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی دوو کەسیان ژێر 18 ساڵ بووە. هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکانی کێشەی خێزانی و کێشەی ئابووری و هەژاری بووە.

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئیلام: شه‌ش حاڵەت (یه‌ك ژن و پێنج پیاو)

پارێزگای کرماشان: سێ حاڵەت (یه‌ك ژن و دوو پیاو)

پارێزگای سنە: سێ حاڵەت (سێ ژن)

پارێزگای ئورمیە: چوار حاڵەت (یه‌ك ژن و سێ پیاو)

هۆکاری خۆکوشتن
کێشەی خێزانی: نۆ حاڵەت (شه‌ش ژن و سێ پیاو)

هەژاری و بێکاری: شه‌ش حاڵەت (شه‌ش پیاو)

کێشەی دەروونی: یه‌ك حاڵەت (یه‌ك پیاو)

جۆری خۆکوشتن
خۆهەڵواسین: 13 حاڵەت (پێنج ژن و هه‌شت پیاو)

خواردنی حەب: سێ حاڵەت (یه‌ك ژن و دوو پیاو).


AM:09:00:24/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو