وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق توشی كۆرۆنا بوو
ئیڤان فایه‌ق، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق
وێستگه نیوزـ
ئیڤان فایه‌ق، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوه و له‌ئێستادا له ژێر چاودێریدایه.
میدیاكانی عیراق له زاری عه‌لی عه‌باس، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران بڵاویانكرده‌وه كه "ئیڤان فایه‌ق، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه".
به‌وته‌ی عه‌لی عه‌باس : "له‌ئێستادا ئیڤان فایه‌ق له‌ماڵه‌كه‌یدا خۆی كه‌ره‌نتین كردووه و له‌ژێر رێنماییه پزیشكیه‌كاندا ده‌رمانی پێویست وه‌رده‌گرێت".
ئیڤان فایه‌ق له پێكهاته‌ی مه‌سیحیه و له ساڵی 1981 له پارێزگای به‌سره له‌دایكبووه و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له كۆلێژی زانست له‌زانكۆی به‌سره به‌ده‌ستهێناوه.
PM:08:29:23/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2476
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت