دوو سیخوڕی سه‌ربه‌ داعش لە بەغدا ده‌ستگیر كران


وێستگه‌ نیوزـ

له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگریی عیراقه‌وه‌ دوو برای ده‌ستگیركران كه‌ كاری سیخوڕی و هه‌واڵگری بۆ رێكخراوی داعش ده‌كه‌ن و له‌ قه‌زای فه‌لوجه‌وه‌ به‌ره‌و به‌غدا هه‌ڵاتبوون.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌زگای هه‌واڵگریی عیراق رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانیان به‌ هاوكاریی پۆلیسی فیدڕاڵی له‌ ناوچه‌ی دۆره‌ی باشوری به‌غدا دوو كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ سه‌ربه‌ رێكخراوی تیرۆرستیی داعشن.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌ برای یه‌كترن و له‌ دیوانی به‌ناو "ئاسایش و هه‌واڵگری"ی رێكخراوی تیرۆرستیی داعش كار ده‌كه‌ن.

به‌پێی ناوه‌ڕۆكی به‌یاننامه‌كه‌، له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دوو برا داعشه‌كه‌ دانیان ناوه‌ به‌وه‌ی له‌ قه‌زای فه‌لوجه‌وه‌ به‌ره‌و ناوچه‌ی دۆره‌ هه‌ڵهاتون و مه‌به‌ستیان بووه‌ له‌ ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان رزگاریان بێت كه‌ ئێستا له‌و قه‌زایه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.


PM:08:01:23/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 1156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت