باڵاپۆشێك دوو كچی هاوره‌گه‌زبازی له‌یه‌ك ماره كرد
وێستگە نیوز-
پرۆسه‌ی ماره‌كردنی دوو كچی هاوڕه‌گه‌زباز له ئیسپانیا له‌لایه‌ن كه‌سێكی باڵاپۆشه‌وه، قسه‌وباسێكی زۆری له‌و وڵاته به‌دوای خۆیدا هێنا.
باڵاپۆشه‌كه به ره‌گه‌ز مه‌غریبییه و وه‌ك راوێژكار له شاره‌وانیی مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا كار ده‌كات، به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی به له‌چك و حیجاب و به به‌ڵاپۆشی و ماره‌كردنی ئه‌و دوو كچه هاوڕه‌گه‌زبازه له یه‌كتر له مه‌راسیمی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌دا، قسه‌وباسێكی زۆری له‌سه‌ر كرا.
راوێژكاره مه‌غریبیه‌كه به‌ناوی دوعا مه‌یسون له مه‌راسمی ماره‌كردنه‌كه‌دا وتی "ئه‌م ئاهه‌نگه هه‌لێكه بۆ دروستبونی مشت‌ومڕ له‌سه‌ر به‌هاكانی دیموكراسی و هاوڵاتی بوون".
وتیشی "شانازی به ئاهه‌نگێكی له‌و جۆره‌وه ده‌كه‌م و وه‌ك راوێژكار ئه‌مه یه‌كه‌م گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیرییه كه سه‌رپه‌رشتیی ده‌كه‌م، له‌م كاته سه‌ختانه‌دا كه پیایدا تێده‌په‌ڕین، هێشتا كات بۆ خۆشه‌ویستی هه‌یه".
ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگه‌كه مشتومڕێكی زۆریان له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه كه‌سێكی موسڵمانی حیجابی باڵاپۆش ئه‌و هاوسه‌رگیرییه به‌ڕێوه‌ده‌بات، چونكه ئه‌مه یه‌كه‌م جاره له ئیسپانیا كه‌سێكی موسڵمان سه‌رپه‌رشتیی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی دوو هاوڕه‌گه‌زباز بكات.
PM:07:53:23/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 11152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت