زانكۆی سلێمانی وادەی خوێندنی ساڵی نوێی راگەیاند

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگە نیوز-

زانكۆی سلێمانی رایگەیاند، رۆژی یەكشەممە 4ی تشرینی یەكەمی 2020 یەكەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندنە.

زانكۆی سلێمانی لەڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، رۆژی یەكشەممە 4ی تشرینی یەكەمی 2020 یەكەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندنە، شەش هەفتەی سەرەتا بەشێوەی ئەلكترۆنی دەبێت، دوای شەش هەفتەش بەشێوەی ئاوێتە خوێندن بەردەوام دەبێت.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی وەرزیش، حكومەتی هەرێم بڕیاریدا دەوامی فەرمی زانكۆ و پەیمانگە و قوتابخانەكان بەشێوەی ئۆنلاین بێت، جگە لەقۆناغەكانی یەك و دووی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی كە بەشێوەی خوێندنی ناو پۆل دەبێت.


PM:05:27:23/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 9380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو