كه‌ناڵی RT ی روسیا ئۆفه‌رێكی كاركردن به دۆناڵد تره‌مپ ده‌دات
وێستگە نیوز-
كه‌ناڵی RT ی روسیا دیمه‌نی كه‌سێكی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا بڵاوكرده‌وه كه ته‌واو له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌چێت و ئێستا ئه‌و كه‌سه وه‌ك كارمه‌ندێكی نوێ له كه‌ناڵه‌كه كارده‌كات.
كه‌ناڵی ناوبراو گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه كه ماوه‌كه‌ی دوو خوله‌كه و به‌رواری مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2020ی له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتووه كه مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه بڵێت دوای ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌مریكایه و ئه‌و كه‌سه‌ی كه تیایدا ده‌ركه‌وتووه كتومت ده‌ڵێی دۆناڵد تره‌مپه و نواندنی ئه‌وه ده‌كات كه كارمه‌ندێكی نوێی كه‌ناڵه‌كه‌یه.
كه‌ناڵه‌كه ناوی ئه‌و كه‌سه‌ی نه‌هێناوه به‌ڵام پێشكه‌شكاره‌كه وه‌ك هاوپیشه‌ی خۆی ده‌یناسێنێت، تره‌مپیش خۆشحاڵیی خۆی به كاركردن له كه‌ناڵه‌كه ده‌ربڕیوه به‌وه‌ی كار له‌گه‌ڵ هاوڕێ نوێیه‌كانی ده‌كات و ده‌ڵێت "پاره‌یه‌كی باشم ده‌ست ده‌كه‌وێت".
PM:05:13:23/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 6412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت