به‌ڤیدیۆ.. منداڵێكی بچوك شه‌ش رۆژ له ئاوه‌ڕۆدا مایه‌وه
فۆتۆ: لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە
وێستگه نیوز ـ
له شارێكی میسر منداڵێكی بچوك ماوه‌ی شه‌ش رۆژ دیارنه‌ما و بۆ تیمه‌كانی فریاكه‌وتن روونبووه‌وه كه منداڵه‌كه كه‌وتووه‌ته ناو ئاوڕۆیه‌كه‌وه.
تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی میسر شه‌ش رۆژ به‌دوای منداڵه‌كه‌دا گه‌ڕان و له كامێراكانی چاودێرییه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وت كه كه‌وتووه‌ته ناو ئاوه‌ڕۆیه‌كه‌وه و له ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانیاندا زانییان كه منداڵه‌كه هێشتا زیندووه و نه‌مردووه.
دوای هه‌وڵێكی زۆر تیمه‌كانی فریاكه‌وتن منداڵه‌كه‌یان له ئاوه‌ڕۆ ده‌رهێنایه‌وه و به سه‌لامه‌تی راده‌ستی دایك و باوكیان كرده‌وه.
PM:04:57:23/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2044
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت