به‌ریتانیا كوشتنی به‌ناز مه‌حمودی كرد به دراما
مه‌حمود مه‌حمود و مامی ئاری مه‌حمود حوكمی 20 ساڵ زیندانی و 23 ساڵ زیندانیان به سه‌ردا دراوه
وێستگه‌نیوز-
كه‌ناڵی ئای تی ڤی به‌ریتانیا كوشتنی به‌ناز مه‌حمود بابه‌كر ئاغای كرد به‌دراما، كه له‌مانگی یه‌كی 2006 له له‌نده‌ن كوژرا.
ئه‌م درامایه، لە 28ی ئەم مانگەدا یه‌كه‌م ئه‌ڵقه‌ی له ته‌له‌فزێۆنی ئای تی ڤی پێشكه‌ش ده‌كرێت و سه‌رجه‌م چیرۆكه‌كانی ناو دراماكه له لێكۆڵینه‌وه‌كان له كه‌یسی كوشتنی به‌ناز وه‌رگیراوه.
به‌ناز مه‌حمود له مانگی یه‌كی ساڵی 2006دا ئازار و ئه‌شكه‌نجه دراوه، پاش سێ مانگ له كوشتنی، ته‌رمه پارچه پارچه كراوه‌كه‌ی ئه‌و كچه كوژراوه له ناو جانتایه‌كدا له ماڵی خزمێکیان له شاری بیرمینگهام دۆززراوه‌ته‌وه.
له‌مانگی حه‌وتی 2007 باوكی كچه كوژراوه‌كه، مه‌حمود مه‌حمود و مامی ئاری مه‌حمود حوكمی 20 ساڵ زیندانی و 23 ساڵ زیندانیان به سه‌ردا دراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕیاری كوشتنی ئه‌و كچه‌یانداوه. محه‌ممه‌د حه‌مه كه كاری كوشتنه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه بۆ به لایه‌نی كه‌مه‌وه 17 ساڵ له زینداندا ده‌مێنێته‌وه.
له‌لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه لێكۆڵه‌ره‌وانی دادپرس گوتویانه خێزانی ناوبراو پیلانی كوشتنه‌كه‌یان داناوه پاش ئه‌وه‌ی گوایا خێزانه‌كه‌ی شه‌رمه‌زار كردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كوردێكی ئێران‌دا بەناوی رەحمەت سولەیمان هه‌بووه و ئه‌وان ئه‌و په‌یوه‌ندییان به نابه‌جێ داناوه، هه‌روه‌ها وتویانه به‌ناز ئەم پەیوەندییەی له‌گه‌ڵ سوله‌یمان پاش جیابونەوەی له كوڕێكی كوردی عێراق بەستوە.
ساماڵ مانی، له بریتانیا ده‌ژی و مامۆستای فه‌لسفه‌یه‌و له‌زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان وانه‌ی وتۆته‌وه‌و یه‌كێكه له‌قه‌ڵه‌مه ژنه ناسراوه‌كان به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند "١٨ مانگی ژیانم لەسەر ئەم کەیسە سەرف کرد لە بەریتانیا، کە بەناز مەحمود بابەکر ئاغا لە لەندەن کوژرا لە مانگی یەکی ٢٠٠٦ دا. وەکو ئەمڕۆ هەموو کەیسەکە زیندوە لە یادما."
هه‌روه‌ها وتی "هەموو ئیش و بەرنامە و پرۆژەیەکی ژیانم ڕاگرت کە داوام لێ‌کرا، هەر بەوشێوەیەش داوام لێ‌کرا کە هیچ ئیشێکیتر نەکەم جگە لەو کەیسە، بۆ ئەو ١٨ مانگەی لێکۆڵینەوە لەم کەیسە بێ وچان و پشوو بەردەوام بووم."
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه نەک هەر تاکە وەرگێڕی ژن بووم لەم کەیسەدا بە درێژایی لێکۆڵینەوەکە، بەڵکوو لە مانگ و دوو مانگی سەرەتادا تەنها من بووم، پشتیان شکاندم بە ئیش‌کردنی زۆری شەوو ڕۆژی و ماندوو نەدەبووم چونکە بە دڵ ئەمویست یارمەتی ساغکردنەوەی ئەو کەیسە بدەم.
"دوای ئەوە لەبەر زۆری ئیشەکە وەرگێڕێکی پیاویان هێنا یارمەتیم بدات کە ناوی کاک کاوە بوو، لە کۆتایی کەیسەکەشدا وەرگێڕێکیتری پیاویان هێنا بۆ یارمەتیدانی هەردووکمان". ساماڵ مانی وا ده‌ڵێت
هه‌روه‌ها وتی "ئێستا کەناڵی ئای تی ڤی بەریتانی کردویەتی بە دراما، بەداخەوە لە پێرێ وە هەتا ماوەیەکیتریش لە بەریتانیا نیم لەماوەی پیشاندانی ئەو درامایە هەتا بزانم تا چەند ڕاستی دەرخستوە دراماکە".
بەڵام شانازی ده‌كات "بەوەی کە توانیوومە ١٨ مانگ لە ژیانم تەرخان بکەم و هەموو پرۆژەیەکی ژیانم بوەستێنم بۆ یارمەتی ساغکردنەوەی ئەو کەیسە، هەرگیز ئەو ڕۆژەم لە بیر ناچێتەوە کە چوومە ژوری بەشی لێکۆڵینەوە و موحەقیقەکان ئەڵقەیەکیان لەبەردەمی مندا دروست کرد بمپارێزن لە بینینی وێنەی لاشەی بەنازچونکە دەیانزانی زۆرم ئازار ئەدات".
د. ساماڵ مانی هیوا ده‌خوازێت " ئەوانەی لە بەریتانا دەبن لەو ماوەی پیشاندانی دراماکە بینەری بن".
PM:04:38:23/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 9884
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت