گه‌شتی عومره بۆ هاوڵاتیانی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه ده‌ستپێده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوو گه‌شتی عومره بۆ هاوڵاتیانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودی و به‌گرتنه‌به‌ری ژماره‌یه‌ك رێوشوێنه ته‌ندروستییه‌كان بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا، مه‌راسیمی عومره ده‌ستپێبكاته‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عه‌ره‌بستانی سعودی رایگه‌یاند كه بڕیار دراوه قۆناغ به قۆناغ رێگه به ئاساییبونه‌وه‌ی مه‌راسیمی عومره بدرێت و بۆ هاوڵاتیان و موسڵمانانی ناوخۆی سعودیه گه‌شته‌كه له 4-10-2020ه‌وه به قه‌باره‌ی 6 هه‌زار عومره‌كار و به جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بۆ خۆپاراستن له كۆرۆنا، ده‌ستپێبكاته‌وه.
حكومه‌تی سعودیه له رێگه‌ی دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی باڵاوه تاوتوێی گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كان گه‌شتی عومره ده‌ستپێبكاته‌وه و مانه‌وه‌ی عومره‌كاران له شوێنه‌كان و ئه‌ركه ئاینییه‌كانیان به جێبه‌جێكردنی خۆپارێزی ده‌بێت.
ده‌شبێت سه‌رجه‌م عومره‌كاران پشكنینی تایبه‌ت به كۆرۆنا بكه‌ن و هه‌مان ئه‌و رێكاره خۆپارێزیانه جێبه‌جێبكه‌ن كه له رێوره‌سمی حه‌جی ئه‌مساڵ گیرانه‌به‌ر.
حكومه‌تی سعودیه بڕیاریشی داوه له 18-10-2020 قه‌باره‌ی عومره‌كارانی ناوخۆیی بۆ 15 هه‌زار عومره‌كار زیاد بكات و پاشان له 1-11-2020 ده‌رگای عومره بۆ موسڵمانانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودیش بكاته‌وه.
PM:03:26:23/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2196
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت