فەرەنسا هۆشدارییەکی توند دەداتە سیاسییەکانی لوبنان


وێستگەنیوز-

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، پێویستە هێزە سیاسییەکانی لوبنان بەبێ هیچ دواکەوتنێک حکومەتی نوێی وڵاتەکەیان پێکبهێنن، بەپێچەوانەوە لەجیاتی چارەسەری لوبنان بەرەو داڕوخان دەچێت.
 
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێستا بۆ سەرکردەکانی لوبنان کاتێکی یەکلاییکەرەوەیە و دەبێت بۆ پڕۆژەی چارەسەری و باشترکردنی دۆخی وڵات و خەڵکەکەیان هەنگاو بنێن، بەپێچەوانەوە لوبنان بەرەو داڕوخان دەچێت.

باس لەوەشکراوە، داوا لە هێزە سیاسییەکان دەکەن پەلە بکەن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ بەسەرۆکایەتی مستەفا ئەدیب، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو، هۆشداریش لە ئەگەری دواخستنی ئەو هەنگاوە دەدات چونکە وڵاتەکە "لەقەیرانێکی قورسی مێژویی دایە ".

سەرەتای ئەم مانگە ئیمانیۆن ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا سەردانی لوبنانی کرد و لەسەردانەکەیدا سەرکردەکانی لوبنان بەڵێنیاندا بەر لە 15ی ئەیلول حکومەتی نوێ پێکبهێنن، دوای هەفتەیەکیش لەو وادەیە تائێستا ناکۆکییەکان لەسەر پشکی هێزە سیاسییەکان بەردەوامن.


AM:09:36:23/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 2136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو