وڵاتێکی عەرەبی دۆخی نائاسایی راگەیاند

‌قاهیرە، میسر

وێستگەنیوز-

بەهۆی مەترسی سەرهەڵدانی لافاو کەبەگوێرەی شارەزایانی کەشناسی بەهێزترینە لەمێژوی ئەو وڵاتەدا، حکومەتی میسر دۆخی نائاسایی لە وڵاتەکەی رایگەیاند و وەزارەتی ئاودێری و کشتوکاڵیش بۆ رێگریکردن لە هەروداوێک ئامادەباشی کردوە.

یەکێک لەهۆکارەکان بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی لافاو لە میسر بونی بەنداوی "العالي"یە کە ساڵی 1970 و لەسەردەمی دەسەڵاتی جەمال عەبدولناسر بنیاتنراوە، بەنداوەکە لەسەر روباری نیل دروستکراوە و ئامانج لێی رێگریکردنە لە دروستبوونی لافاو و روونەدانی هیچ کارەساتێک لەکاتی زۆربونی لەناکاوی ئاوی روباری نیل.

بەگوێرەی بەرپرسانی قاهیرە لە بەنداوەکەدا سێ دەروازە بونیان هەیە کە لەکاتی بونی رێژەیەکی زۆر لە ئاوی لافاو دەتوانرێت سودیان لێوەربگیرێت، بۆیە دڵینایی دەدەن کە دەتوانن بە کەمترین زیان ئەو لافاوە تێپەڕێنن.


AM:08:41:23/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 26164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت