ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
وێستگەنیوز-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان 31 ملیۆن و 783 هەزار توشبووی تێپەڕاند، لەو ژمارەیەش تائێستا زیاتر لە 23 ملیۆن و 400 هەزار توشبوو چاکبونەتەوە کە دەکاتە 73%ی کۆی توشبووان.
بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لەجیهان رۆژانە زیاتر لە 250 هەزار توشبوو تۆماردەکرێت و تادێت ژمارەکە بەرەو زیادبوون دەچێت، لەئێستادا ژمارەی توشبوانی پەتاکە گەیشتوەتە 31 ملیۆن و 783 هەزار و 764 توشبو، لەو ژمارەیەش 975 هەزار و 471 توشبوو گیانیان لەدەستداوە.
لەسەر ئاستی جیهان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا 7 ملیۆن و 97 هەزار و 937 توشی پەتاکە بون، لەو ژمارەیەش 4 ملیۆن و 346 هەزار و 110 کەس چاکبونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ 205 هەزار و 471 کەس بەرزبوەتەوە.
AM:08:32:23/09/2020
ئهم بابهته 2484
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت