نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان


وێستگه‌ نیوزـ

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23ی ئه‌یلولی 2020، نرخی نەوتی خاو و برێنت لە بازاڕەکانی جیھان بەم جۆرەی خوارەوە مامەڵەیان پێوەکرا.

یەک بەرمیل نەوتی برینێت بە 41 دۆلار و 42 سەنتە.

ھاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە 39 دۆلار و 43 سەنتە.

بەھۆی ململانێکانی نێوان روسیا و سعودیە وەک دوو گەورەترین ھەناردەکاری نەوت لەلایەک و کەمبوونەوەی خواست لەسەر کڕێنی نەوت لەلایەن کڕیارەکانەوە، مانگی ئازار بەھای نەوتی برێنت بۆ نزمترین ئاستی دابەزی و لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرا.


AM:08:14:23/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 2340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت