وته‌بێژی كازمی: به‌منزیكانه ناوه راسته‌قینه‌كانی گه‌نده‌ڵكاران ده‌بیستن
ئه‌حمه‌د مولا ته‌لال
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق رایگه‌یاند كه حكومه‌ت ناوی ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا ناكات كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵییه‌وه تۆمه‌تبار كراون، وتیشی بودجه‌ی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی داهاتوو له‌به‌رده‌سته و زامن كراوه.
ئه‌حمه‌د مولا ته‌لال، وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق ئه‌م سێشه‌ممه 22ی ئه‌یلولی 2020 له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌ی خۆیدا رایگه‌یاند كه كاری لیژنه‌ی بنبڕ:ردنی گه‌نده‌ڵی به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌حمه‌د ئه‌بو ره‌غیف به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌و ناوانه‌ش كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه كه گوایه ناوی گه‌نده‌ڵه‌كانه و داواكاراوی دادگان، راست نییه.
مولا ته‌لال وتی "چه‌ند هه‌وڵێك خراونه‌ته‌گه‌ڕ بۆ له‌كه‌داركردنی كاری لیژنه‌ی بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵه‌ی و پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه كه به‌رپرسان گه‌شتی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن یان چه‌ند به‌رپرسێك رایان كردوه، به‌ڵام ئه‌مانه دورن له راستییه‌وه".
جه‌ختیشیكرده‌وه و وتی "تا لێكۆڵینه‌وه‌كان ته‌واو نه‌بن، حكومه‌ت ناوی هیچ داواكراوێك بڵاوناكاته‌وه ئه‌وانه‌ش كه بڵاوده‌كرێنه‌وه، وردن نین، به‌منزیكانه‌ش به گوێی خۆتان ناوه راسته‌قینه‌كانی گه‌نده‌ڵكاران ده‌بیستن."
ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی داهاتووی عیراق له مانگی حوزه‌یرانی 2021، وته‌بێژی حكومه‌تی كازمی رایگه‌یاند كه بودجه‌ی تایبه‌ت به‌و پرۆسه‌یه دابینكراوه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش په‌یوه‌سته به بڕیاری كۆمسیۆنه‌وه.
PM:10:13:22/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 5476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت