سێ مێردی به‌ده‌ستی تالیبان كوژراو مێردی چواره‌میشی له به‌ره‌ی شه‌ڕه
وێستگه نیوزـ
تاج بیبی، ژنێكی ئه‌فغانییه و به‌مداوییه ماڵئاوایی له مێرده سه‌ربازه‌كه‌ی كرد كه مێردی چواره‌میه‌تی و ده‌چێته به‌ره‌ی شه‌ڕ له دژی چه‌كدارانی بزوتنه‌وه‌ی تالیبان، پێشتریش شووی به سێ برای ئه‌م مێرده‌ی ئێستای كردوه و هه‌موویان له شه‌ڕدا كوژراون.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز چیرۆكی ئه‌م ژنه ئه‌فغانییه‌ی گواستوه‌ته‌وه كه سێ مێردی له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا له ریزی سوپای ئه‌فغانستان كوژران و ئێستاش ماڵئاوایین له ئه‌مینه‌ڵا-ی مێردی چواره‌می ده‌كات كه ئه‌ویش ده‌چێت بۆ به‌ره‌ی جه‌نگ و ماوه‌ی سێ مانگه شووی پێكردوه.
ژنه ئه‌فغانییه‌كه نزا ده‌كات و ده‌ڵێت "نامه‌وێت دووباره بێ هاوژین بكه‌ومه‌وه و پێنج منداڵه‌كه‌م به هه‌تیوی ببینم، خه‌ڵك یه‌ك جار ده‌مرێت به‌س من سێ جار مردم، وادیاره من زۆر به‌دبه‌ختم".
تاج بیبی یه‌كه‌مجار كه شووی به برا گه‌وره‌كه‌ی ئه‌مینه‌ڵا كرد، ته‌مه‌نی 18 ساڵ بووه، ئه‌وكاته مێردی یه‌كه‌می سه‌ربازی سوپای ئه‌فانستان بووه، به‌ڵام له شه‌ڕی بزوتنه‌وه‌ی تالیباندا كوژرا، دوای چه‌ند مانگێك تاج شووی به برا بچوكه‌كه‌ی مێرده‌كه‌ی كرده‌وه كه ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه سه‌رباز بوو.
له ته‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌ی پشتونی ئه‌فغانستاندا بێ هاوژینه‌كان ناتوانن دوای مردنی مێرده‌كه‌یان له‌ده‌ره‌وه‌ی خێزانی مێرده‌كه‌ی شوو بكه‌نه‌وه، بۆیه ئه‌میش له‌ناو هه‌مان خێزاندا برای مێرده‌كه‌ی هه‌ڵبژارد.
ئه‌مجاره‌ش مێردی دووه‌می تاج له به‌رگریكردن له خاڵێكی پشكینینی سوپادا كوژرا كه چه‌كدارانی بزوتنه‌وه‌ی تالیبان هێرشیان كردبوه‌سه‌ر، دوای 90 رۆژ له كوژرانی مێردی دووه‌می، تاج به پێشنیازی خه‌سو و خه‌زوری رازی بوو شوو به كوڕی سێیه‌میان بكات كه ئه‌ویش ئه‌فسه‌ری پۆلیس بوو، بۆ به‌ختی تاج دوای چه‌ند ساڵێك و له ساڵی 2017 ئه‌ویش له‌گه‌ڵ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی تالیباندا كوژرا.
هه‌ر هه‌مان ساڵ تاج شووی به برای چواره‌می مێرده ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی كرد به‌ناوی ئه‌مینه‌ڵا و ئه‌ویش بڕیاریدا به‌رپرسیارێتیی به‌خێوكردنی منداڵه‌كانی براكه‌ی بگرێته ئه‌ستۆ، تاج له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندوه "زۆرجار لۆمه‌ی تالیبان و زۆر كاتیش لۆمه‌ی حكومه‌تی ئه‌فغانستان و هه‌ندێكجاریش لۆمه‌ی هێزه بیانییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه لۆمه‌ی خۆم ده‌كه‌م له‌و هه‌موو ئازاره‌ی كه چه‌شتومه".
ژنه ئه‌فغانییه‌كه به رۆیته‌ز ده‌ڵێت "ئیسلام فێری كردوین كه‌س نه‌كوژین، به‌ڵام له وڵاته‌كه‌مدا هه‌ركه‌سێك بوێت ده‌كوژرێت.. ئێمه به‌ده‌ستی خۆمان هه‌موان ده‌كوژین".
ده‌شڵێت نزا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی مێردی چواره‌می واز له سوپا بهێنێت تا به سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێته‌وه ناویان و وتی "ژیانم له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌مینه‌ڵا له ژیاندا به‌نده.
تاج بیبی له ناوچه‌ی سادق ئاباد له هه‌رێمی كۆناری شاخاوی له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان ده‌ژی و زۆربه‌ی كاته‌كانی به به‌خێوكردن و دورینه‌وه‌ی جلی منداڵه‌كانی و بایه‌خدان به خێزانه‌كه‌ی به‌سه‌ر ده‌بات كه ژماره‌یان 15 كه‌سه.
ئه‌م ژنه ئه‌فغانییه پشتی به موچه سه‌ربازییه‌كه‌ی مێردی چواره‌می به‌ستوه كه ته‌نها مانگی 300 دۆلاری هه‌یه و له‌گه‌ڵیشیدا موچه‌ی خانه‌نشینیی سێ مێرده‌ی پێشوی وه‌رده‌گرێت.
PM:09:48:22/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 4104
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت