یەکێک لە مامۆستا ئاینییە دیارەکانی کوردستان توشی کۆرۆنا بوو


وێستگەنیوز-

مامۆستا سۆران عەبدولکەریم، یەکێک لە مامۆستا ئاینییە دیارەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، خۆی خێزانەکەی "زۆر بە خراپی" توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون.

 ئەو مامۆستا ئاینییە لە پەیامێکدا کە لەپەیجی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە نوسیویەتی، "خۆم و خێزانم زۆر بە خراپی توشی ئەم ڤایرۆسە بووینە بە تایبەت خۆم هەناسەم زۆر بە قورسى بۆ ئەدرێت ، تەنها داواى دوعای خێرتان لێ ئەکەین، الحمد لله على كل حال ".

سۆران عەبدولکەریم ساڵی 1982 لە ناحیە شوان لە سنوری پارێزگای کەرکوک لەدایکبوە و لەئێستادا لەناحیەی شۆڕش سەر بە قەزای چەمچەماڵ دەژی، ناوبراو وەک وتاربێژی مزگەوت زۆرینەی وتار و رێنماییە ئاینییەکانی لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاودەکاتەوە و لە هەرێمی کوردستان لەرێگەی ئەو ڤیدیۆیانەوە ناسراوە.
هـ.هـ


PM:10:37:21/09/2020






ئه‌م بابه‌ته 6480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت