بانكێكی به‌ریتانی پێشبینیی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌كات
وێستگه نیوزـ
بانكی Barclaysی به‌ریتانیا ئاستی پێشبینییه‌كانی بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت زیاتر كرد و رایگه‌یاند كه له‌مساڵدا نرخی نه‌وتی برینت و نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا دوو دۆلار به‌رز ده‌بنه‌وه، له ساڵی داهاتوشدا نرخی نه‌وتی خاوی برینت ده‌گاته 53 دۆلار.
بانكی ناوبراو له پێشبینییه‌كانیدا ده‌ڵێت كه له‌و ماوه‌یه‌ی كه ساڵی 2020 ماویه‌تی، نرخی نه‌وتی خاوی برینت ده‌گاته 43 دۆلار و نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش به 39 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
بۆ ساڵی 2021یش پێشبینیی كردوه كه یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برینت به 53 دۆلار و نه‌وتی ئه‌مریكاش بگاته 50 دۆلار.
هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌ندامانی رێكخراوی ئۆپیك و وڵاته هاوپه‌یمانه‌كانیان رایانگه‌یاند كه رێوشوێن به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ندامانه‌یان ده‌گرنه‌به‌ر كه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌م ناكه‌نه‌وه.
له ماوه‌ی رابردوشدا وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپیك و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی دیكه‌ی وه‌ك روسیا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیان بۆ 7 ملیۆن و 700 به‌رمیلی رۆژانه كه‌مكرده‌وه.
PM:05:22:21/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 3012
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت