پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020ی عيراق راده‌ستی په‌رله‌مان كرا


وێستگه‌ نیوزـ

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 21ی ئه‌یلولی 2020، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی عیراق راده‌ستی په‌رله‌مان كرا.

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عیراق به‌ سه‌رۆكایه‌تیی حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان و به‌ ئاماده‌بونی 170 په‌رله‌مانتار كۆبوه‌وه‌ و خوێندنه‌وه‌ی بۆ چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك كرد.

فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عیراق ئاشكرایكرد كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020 ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كراوه‌.



PM:04:44:21/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 1216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو