پۆلیسی هه‌ولێر ئامار و چالاكییه‌كانی شه‌ش مانگی رابردوی بڵاوكرده‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دیارترین ئامار و چالاکییەکانی شه‌ش مانگی ڕابردوی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا 995 تاوانی جۆراوجۆر ئه‌نجامدراوه‌.

ئاماره‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌  ماوه‌ی نێوان 19ی كانونی دووه‌می 2020 تا 1ی ئابی 2020، له‌ ئاماره‌كه‌دا بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگه‌یاندوه‌ كه‌ لە كۆی  پێنج هەزار و 995 تاوانی جۆراوجۆر لە سنوری پاریزگاكە توانراوە  پێنج هەزار و 568 تاوانیان ئاشكرا بكرێن و تۆمەتباران بدرێنە دادگا.

بەپێی ئامارەكە هه‌ر  لەماوەی ئەو شەش مانگەدا، 751 سواڵكەر دەستگیركراون و بەوتەی پۆلیس ژمارەیەكی زۆر لەو سواڵكەرانە بۆراكێشانی هەست و سۆزی خەڵك وەك نەخۆش یان خاوەنپێداویستی تایبەت خۆیان دەرخستووە.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ئاماره‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ 655 تۆمەتبار بە تاوانەكانی كوشتن و دزی و ساختەكاری و سپیكردنەوەی پارە و ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەستگیركراون.


PM:04:40:21/09/2020






ئه‌م بابه‌ته 1564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت