به ماكیاجکردنه‌وه گوێ له قورئان ده‌گرێت
وێستگه نیوزـ
ئیلین سلێمان، كچه بێژه و مۆدێلی سعودی ناڕه‌زاییه‌كی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نایه‌وه به‌وه‌ی له‌كاتی گوێگرتن له قورئانی پیرۆز، ماكیاجیش ده‌كات.
ئیلین سلێمان، ته‌مه‌نی 25 ساڵه و ئێستا نیشته‌جێی شاری دوبه‌یه له ئیمارات، ئه‌م كچه مۆدێل و بێژه‌ره له هه‌ژماری خۆی له سناپ چات گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردوه‌ته‌وه و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌كاتی گوێگرتن له سوره‌تی (البقره) له قورئانی پیرۆز خه‌ریكی جوانكردنی روخساری و ماكیاج كردنه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌وترێت ئه‌م كاره‌ی ئیلین پێچه‌وانه‌ی ئه‌ستێره‌كانی دیكه‌ی جیهانه كه له‌كاتی گوێگرتن له موزیكی پۆپ-ی عه‌ره‌بی و بیانی، ماكیاج ده‌كه‌ن.
ره‌فتاره‌كه‌ی ئه‌م كچه سعودیه له‌لایه‌ن ناڕه‌زاییه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و هه‌ندێك ده‌ڵێن كه "ره‌فتاره‌كانی سه‌یره و سوكایه‌تیكردنه به قورئانی پیرۆز"، هه‌ندێكی دیكه‌ش به‌لایانه‌وه ئاساییه و ده‌ڵێن "ئه‌مه ساتی سوجده بردن و ساده‌ییه".
AM:11:10:19/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 7260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت