به‌غدا پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی نارد

‌پارەی گەنمی جووتیاران رەوانەی هەرێم کرا

وێستگه‌ نیوز ـ
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17ی ئه‌یلول، بەغدا بڕی هه‌شت ملیار و 85 ملیۆن دیناری وەک شایستە داراییەکانی جوتیاران رەوانەی هەرێم کرد و بڕیارە هەفتەی داهاتوو دابەشبکرێت.


هێمن سەید موڕاد، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر راگەیاند: "مژدە بە جووتیاران دەدەین كە شایستە دارییەكانیان بۆ ساڵی 2020 گەیشتووە، بڕی پارەكە هه‌شت ملیار و 85 ملیۆن دینارە و لە هەفتەی داهاتوودا دەست بە دابەشكردنی دەكرێت".

لە سەردانەكەی هەفتەی رابردووی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق دا بۆ پارێزگای سلێمانی، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی 26 داواكاری پارێزگای سلێمانی و هەرێمی كوردستانی خستەبەردەم مستەفا كازمی، كە یەكێك لە داواكارییەكان خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بوو.

لە كۆبونەوەیدا لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی، مستەفا كازمی بەڵێنی خەرجكردنی پارەكەی بە پارێزگاری سلێمانی و جوتیاراندا.

هــ. ر


PM:12:29:17/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 9744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت