تره‌مپ: ئێران داوای رێككه‌وتنی لێكردین..پێمان وتن چاوه‌ڕوان بن
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد كه ئێران خوازیاره رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی بكات، به‌ڵام وه‌ك تره‌مپ رایگه‌یاند كه وه‌ڵامی كۆشكی سپی ئه‌وه بووه تا دوای هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌مریكا دان به‌خۆیاندا بگرن و چاوه‌ڕوان بن.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتی كه خۆی بۆ گرێبه‌ستێكی گه‌وره له‌گه‌ڵ ئێران ئاماده ده‌كات و ئه‌وه‌ش دوا گرێبه‌ست ده‌بێت كه ده‌یكات.
تره‌مپ باسی له گرێبه‌ستی سه‌ده و ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كرد و وتی كه له‌گه‌ڵ شا سه‌لمان، پادشای سعودیه‌ش قسه‌ی كردوه و ئه‌وانیش بۆ رێككه‌وتنی ئاشتی كراوه‌ن و دێنه ناو رێككه‌وتنه‌كه‌وه.
وتیشی كه جگه‌له له به‌حره‌ین و ئیمارات، پێنج بۆ شه‌ش وڵاتی دیكه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌وكاته‌ی ئه‌وانیش هاتنه ناو رێككه‌وتنه‌كه، ئینجا ئاشتیی راسته‌قینه له ناوچه‌كه‌دا ده‌بینرێت.
PM:10:02:15/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت