سەرکردەیەکی گۆڕان دۆکۆمێنتێکی لەسەر مەلا بەختیار دا بەوێستگە نیوز

‌مه‌لا به‌ختیار

وێستگه‌ نیوز ـ
بەپێی بەڵگەنامەیەک، کە ناوەڕۆکەکەی باس لە مه‌لا به‌ختیار و ئاڵای شۆڕش دەکات و ئاماژه‌ی به‌ دانپیانانی مەلا بەختیار کردووە بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاڵای شۆڕش.


بەپێی بەڵگەنامەکە کە سەرکردەیەکی دیاری گۆڕان بۆ وێستگە نیوزی ناردووە، ئاماژە بەوەدراوە کە "مەلا بەختیار بەر 34 ساڵ لە زیندانی یەکێتی نووسیویەتی و تیایدا هەڵوەشاندنەوەی رەوتی ئاڵای شۆڕش-ی راگەیاندووە و دروستکردنی رەوتەکەی بە کارێکی هەڵە ناوبردووە".

بڵاوکردنەوەی ئەم نامانە کە بەتەنیا لای نەشیروان مستەفا، رێکخەری کۆچکردووی گۆڕان هەبووە، هاوکاتە لەگەڵ نزیکبونەوەی وادەی بڵاوکردنەوەی کتێبە نوێیەکەی مەلا بەختیار "لەبری یادەوەریی" کە تیایدا رەخنەی تووندی لە نەوشیروان مستەفا گرتووەو بەرپرسیارێتی زۆرێک لە رووداوەکانی شۆڕشی نوێی کوردی لە باشووری کوردستان خستووەتە ئەستۆی ئەو.


PM:05:37:15/09/2020
















ئه‌م بابه‌ته 8840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت