داوای له كچان كرد حیجاب بكه‌ن
وێستگه نیوزـ
كچه پێشکەشکاری میسری، ره‌زوا شربینی له پڕۆگرامێكدا داوای له كچانی له‌چك پۆشه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد له‌چكه‌كانیان لا نه‌ده‌ن و پێی وتن ئێوه له‌وانه باشترن كه حیجاب ناكه‌ن، له‌سه‌ر ئه‌و داوایه و هێرشكردنه‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه له‌چك ناپۆشن، بۆداوا ده‌كرێت ره‌وانه‌ی دادگا بكرێت.
ره‌زوا شربینی له پڕۆگرامی (هی و بس)دا ئامۆگاری كچان، به‌تایبه‌ت ئه‌و كچانه‌ی كرد كه ده‌یانه‌وێت له‌چكه‌كانیان لا ببه‌ن و چیتر حیجاب نه‌كه‌ن، له بڕیارهكهكهیان پاشگه‌ز ببنه‌وه و پێی وتن "بۆ ئه‌وانه‌ی به‌نیازن له‌چكه‌كانیان لابه‌رن، ئاگادار به تۆ 100 هه‌زار جار له من و له‌و كچانه‌ش باشتری كه حیجاب ناكه‌ن".
شربینی به‌و كچانه ده‌ڵێت كه حیجاب ناكه‌ن "شه‌یتانی ناو نه‌فسیان زۆر له ئیمان و هێزیان به‌هێزتره"، داواشی له كچه له‌چك پۆشه‌كان كرد پابه‌ندبن به حیجاب و به‌سه‌ر نه‌فسی خۆیاندا زاڵ بن و پێی وتن "ئێوه لای خوا باشترینن".
له‌سه‌ر ئه‌و قسانه، لیژنه‌ی سكاڵا له ئه‌نجومه‌نی باڵای رێكخستنی كاری میدیایی له میسر داوای لیكۆڵینه‌وه‌ی خێرای له‌و كچه بێژه‌ره و ره‌وانه‌كردنی بۆ دادگا كرد و وتۆمهتباری كرد به به هێرش و سوكایه‌تی كردن به‌و كچانه‌ی كه حیجاب ناكه‌ن.
AM:11:34:15/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 5944
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت