تره‌مپ هۆشدارییه‌كی توند ده‌داته ئێران
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ئه‌مریكا هۆشدارییه‌كی توندی دایه به‌رپرسانی ئێرانی و بهڵێنیدا به توندی وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێكی تاران بداته‌وه ئه‌گه‌ر بیكاتهسهر وڵاته‌كه‌ی.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌مریكا له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویتر نوسیویه‌تی: "به‌گوێره‌ی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان ئێران له تۆڵه‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی پلانی بۆ كوشتنی كه‌سێكی ئه‌مریكی یان هێرشكردنه‌سه‌ر ئه‌مریكا داناوه".
له‌وباره‌یه‌وه تره‌مپ ده‌ڵێت: "هه‌ر هێرشێكی ئێران به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت بۆسه‌ر ئه‌مریكا زۆر به توندی وه‌ڵام ده‌درێته‌وه".
پێشتر رۆژنامه‌ی "پۆلیتیكۆ"ی ئه‌مریكی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومی ئاگاداره‌وه بڵاویكرده‌وه كه "له به‌هاری رابردووه‌وه رژێمی ئێران پلانی داناوه بۆ كوشتنی لانا ماركس باڵیۆزی ئه‌مریكا له باشووری ئه‌فریقا".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "كوشتنی ئه‌و خانمه باڵیۆزه یه‌كێك له بژارده‌كانی ئێرانه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران"، كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له به‌غدا كوژرا.
AM:11:11:15/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت