له‌ كامپی هۆڵ رێگری له‌ گه‌وره‌ترین راكردنی ژنانی داعش گیرا

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
نزیكەی 200 ژنە چەكداری داعش هەوڵیاندا لە كەمپی ھۆل رابكەن، بەڵام ھێزەكانی ئاسایش ھەوڵەكەیان شكستپێھێنا.


روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشکرای کرد "لەدوای كردنەوەی كەمپی ھۆل، ئەمە گەورەترین ھەوڵی راكردنی ژنانی چەكداری داعشە لەو كەمپەدا".

ئەو ژنە چەکدارانەی داعش بەڕەگەز سووری و عیراقی بوون و ژمارەیەکی زۆر منداڵیشیان لەگەڵدا بووە، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی کەمپەکە بە یارمەتیی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) توانیویانە رێگرییان لێ بکەن و شکست بە هەوڵەکەیان بهێنن.

روانگەی سووری هەروەها دەڵێت: "بەیانیی دوێنێ (یەکشەممە 13ی ئه‌یلولی 2020) چوار ژنی بیانیی داعش ویستوویانە لەگەڵ شەش لە منداڵەكانیان لە کەمپی هۆل رابكەن، بەڵام رێگرییان لێكراوە".

کەمپی هۆل نزیکەی 30 ساڵ پێش ئێستا لەسەر سنووری عیراق و سووریا لە حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان بۆ پەنابەرانی عیراقی دروستکراوە، لەدوای سەرکەوتن بەسەر داعشیش، خێزانی هەزاران چەکداری داعشی لێ نیشتەجێ کراوە.


AM:09:49:14/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 4256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت