مه‌لا به‌ختیار به هه‌ڵدانه‌وه‌ی چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی مێژوو هه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌ی دروست كردووه
مەلا بەختیار.. لە دیدارەکە وەرگیراوە
وێستگه نیوز ـ
مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، به "بڕیاری نه‌وشیروان مسته‌فا، له شه‌ڕی یه‌كێتی و حزبی شیوعیدا كۆمه‌ڵكوژی پشت ئاشان كرا".
مەلا بەختیار، له میانه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌ڤپه‌یڤینی كه‌ناڵی رووداو، كه تایبه‌ت بوو به كتێبی له "بری بیره‌وه‌رییه‌كان" کە 465 لاپەڕەی نووسینە و زیاتر لە 200 بەڵگەنامە و دۆکۆمێنتیشی تێدایە. لەو کتێبەدا فۆکس دەخاتە سەر چەند رووداوێکی مێژوویی ژیانی سیاسیی خۆی، هەر لە دروستبوونی کۆمەڵە و دروستبوونی ئاڵای شۆڕش و دواتریش چوونە ناو یەکێتی.
له باره‌ی شه‌ڕی پشت ئاشان و قڕناقای نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و حزبی شیوعی، مه‌لا به‌ختیار وتی: ئه‌و له ژیانیدا له‌گه‌ڵ دیل كوشتن نه‌بووه، پێشی بێویژدانی بووه كه ئه‌و شه‌ڕی حزبی شیوعی بكات.
وتیشی: "له شه‌ڕه‌كه‌دا 57 دیلی حزبی شیوعی شه‌هید كران، كه نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رپه‌رشتی كرد".
مه‌لا به‌ختیار، كوشتنی 12 كه‌س له ئه‌ندامانی ئاڵای شۆڕش-ی خسته‌پاڵ نه‌وشیروان مسته‌فا.
سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی خۆیشی، كه ئه‌وكات ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تی ئاڵای شۆڕش بووه رایگه‌یاند: "نه‌وشیروان مسته‌فا، بڕیاری كوشتنی دام، به‌ڵام مام جه‌لال نه‌یهێشت".
له باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له كه‌ركوك له ساڵی 1991 و پاشان كۆچڕه‌وی گه‌لی كوردستان، مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه" هه‌را بوو كه‌س نازانێ كێ ئه‌و بڕیاره‌یدا"، به‌ڵام روونیكرده‌وه، كه "ئه‌و ئاگاداری ئه‌وه بووه به فه‌رمانی (ن. م) بڕیاری ته‌قاندنه‌وه‌ی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان درا، ته‌قێندرایشه‌وه، به‌ڵام زیانێكی ئه‌وتۆی نه‌بوو، ئامانج له‌مه‌ش ئه‌وه‌بوو كه گه‌رمیان ژێر ئاو بكه‌وێت زیاتر له 200 بۆ 300 هه‌زار كه‌س به كورد و عه‌ره‌به‌وه له‌ناو بچن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه سوپای عیراق پێشڕه‌وی نه‌كات".
سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی مێرگەپان و ئەو خوانەی بەرهەم ساڵح، وەک سەرۆک کۆماری عیراق رێکیخست و جگە لە بەرپرسەکانی یەکێتی، ئەمینداری یەکگرتوو و رێکخەری گشتیی گۆڕانیش بەشداربوون، مەلا بەختیار دەڵێت "نەدەبوو کاک کۆسرەت بچێتە دەعوەتی کازمی، دەبوو ئەو دەعوەتی کازمی بکردایە و بیگوتایە فڵان کات لای ئێمەی، ئەگەر کازمی رەتیشی بکردایەوە، ئەمیش ئەو دانیشتنەی رەتبکردایەتەوە".
مەلا بەختیار تێبینی لەسەر شوێنی کۆسرەت رەسوڵ هەبوو لەو کۆبوونەوەیەی مێرگەپان و پێیوابوو حەقی خۆی پێنەدراوە. دەڵێت "دەبوو کاک کۆسرەت هاوشانی کازمی و سەرۆککۆمار دانیشتایە و کورسییەکی لەتەنیشت کازمی بۆ دانرابا".
ئه‌م وتانه‌ی مه‌لا به‌ختیار، له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌رای ناوه‌ته‌وه، به جۆرێك لایه‌نگرانی گۆڕان به تووندی دژی ئه‌م قسانه‌ی وه‌ستاونه‌ته‌وه.
غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی گۆڕان له باره‌ی مه‌لا به‌ختیاره‌وه پۆستی له فه‌یسبوكی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "هەموو ئامانجەكەی ئەوەیە، ئەم ماوه‌یە دڵی مەسعود بارزانی رازی بكات ئەویش بۆ دوو هۆكار".
له باره‌ی هۆكاره‌كانه‌وه ده‌ڵێت: "یەكەم، بەشكو ئەمجارە خێری پێبكات و لەگەڵ پاڤێڵ رێكبكەون بیكەن بە سەرۆك كۆماری عیراق كە بە یەكەوە دەنگیان كۆدەكردەوە بۆ ئەوەێ ببین بە دراوسێی".
ده‌شڵێ: "دووەم دەیەویت بە هۆی كاكەی مه‌سعود، فشار بكەن بۆ ئەوەی لەو چایخانە كە دانراون تۆزیك دەسەڵاتیان بێت یان لیژنەی دەم سپی دروست كەن لە كوردستان و كاكەیان مەسعودیش بەكەن بە دەم سپی خۆیان بۆ ئەوەی ریفرادۆمێكی تر بكەن ئەو نیوەكەی تریش بفرۆشن بە عیراق".
هه‌روه‌ك ره‌خنه‌ی تووندی له مه‌لا به‌ختیار گرتووه و ده‌ڵێت: "بۆیە نووسینی كتێبەكەی و كۆنفرانسكردن و قسە كردن بە كاك نەوشیروان بە سپۆنسەری رووداو، هەمووی بۆ رازیكردنی مەسعود بارزانیە، چونكە گەر پیاوێكی ترسنۆك و بێ فكر نەبێت، ئەو كتێبەكەی لە كاتێكی بڵاودەكردوە كە ئەو كەسانی قسەی لە سەر دەكرد زیندوبن نەك درۆ بەناو مردووه‌كانیش بكەیت".
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كاردانه‌وه‌كانی لایه‌نگرانی گۆڕان دژی ئه‌م كتێبه‌و وته‌كانی مه‌لا به‌ختیار فراوانتر ببێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ باس له سه‌ركرده‌ی كۆچكردوو نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات و ئه‌نجامی چه‌ند تاوانێك ده‌خاته پاڵ ئه‌و.
AM:10:56:13/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 21480
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت