پشویه‌كی دیكه له به‌ریتانیا هه‌رای نایه‌وه
دیمەنێک لە کچانی بەریتانیا لە پشوی بانکەکان کە دوا دووشەممەی مانگی ئاب بەڕێوەدەچێت
وێستگه نیوزـ
له سه‌نته‌ری زۆربه‌ی شاره‌كانی به‌ریتانیا كچان و كوڕان بۆ به‌سه‌ر بردنی پشوی بانكه‌كان رژانه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئه‌م پشوه‌ش وه‌ك ئه‌وانی دیكه روداوی جیاجیای به‌خۆوه بینی.
پشوی بانكه‌كان له به‌ریتانیا له دوایین دووشه‌ممه‌ی مانگی ئابدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تیایدا بانكه‌كان داده‌خرێن و كاره‌كانیان راده‌گرن، به‌ڵام له ئێرله‌ندا پێچه‌وانه‌یه و ئه‌و پشوه ده‌كه‌وێته یه‌كه‌م دووشه‌ممه‌ی مانگی ئابه‌وه.
هه‌رچه‌نده پله‌ی گه‌رما له به‌ریتانیا بۆ شه‌ش پله نزم بوه‌ته‌وه، به‌ڵام كچان و كوڕانی ئه‌و وڵاته له زۆربه‌ی شاره‌كاندا تا دره‌نگانی شه‌و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان مانه‌وه، كچان گوێیان به سه‌رما نه‌دا و به جلی كورت و ته‌نكه‌وه شه‌وه‌كه‌یان بە مەستی به‌سه‌ر برد هەندێکیان لەسەر شەقامەکان رشانەوە و هەندێکی دیکەش پۆلیس بە هانایانەوە هات.
یانه شه‌وانه‌كان له‌و پشوه‌دا كاته‌كه‌یان ته‌واو بوو و ده‌رگاكانیان داخست، به‌ڵام كچان و كوڕان هه‌ر نه‌ڕۆیشتنه‌وه و رویان له باڕه‌كانی سه‌ر شه‌قامه‌كان كرد و گوێشیان به كۆرۆنا و پاراستنی دووریی كۆمه‌ڵایه‌تیی نێوانیان نه‌دا.
PM:10:58:31/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 10972
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت