شاسوار عه‌بدولواحید: سەر شۆڕ ناکەین بۆ ئەم رژێمەی ئێستای هەرێم

‌لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە

وێستگه‌ نیوز ـ
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ناو خۆپیشاندەرانەوە رایگەیاند، "ئامادەبوونی ئێوە لێرە سەلمێنەری ئەوەیە ئێمەش ئیرادەمان ماوە و خەڵکانی زیندومان تێدایە"، دەشڵێت، "ئەم میلەتەی سەری شۆڕنەکردووە بۆ دەیان رژێمی پێش ئێستا کە هەبووە سەریش شۆڕناکات بۆ ئەم رژێمەی کە ئێستا لە کوردستاندا هەیە."

باسی لەوەشکرد، "ئەم هەنگاوەی ئەمڕۆ لە گشت شارەکاندا نراوە، هەنگاوی دەستپێکی شۆڕشێکی مەدەنییە بۆ دەسەڵاتێکی مەدەنی، بۆ کۆتایی هێنان بەم زوڵمەی لە کوردستاندا هەیە."

شاسوار عەبدولواحید ئەوەشی خستەڕوو، "ئەمڕۆ رۆژی سەپاندنی ئیرادەی خۆپیشاندەرانە، رۆژی ئەوەیە بەم دەسەڵاتە بڵێین من هەم، من مرۆڤم و من داوای کەرامەتی خۆم دەکەم."


PM:05:58:12/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 2696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت