راگه‌یه‌ندراوێك له وته‌بێژی سه‌ربازیی كازمییه‌وه له‌سه‌ر دەستدرێژییەکەی تورکیا بۆسەر خاکی هەرێم
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی سه‌ربازیی مسته‌فا كازمی رایگه‌یاند "له به هه‌ده‌ردانی خوێنی عیراقییه‌كان خۆش نابین"، وته‌بێژه‌كه ئه‌م قسانه‌ی له‌سه‌ر هێرشی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی توركیا كرد كه به‌هۆیه‌وه دوو فه‌رمانده‌ی باڵای پاسه‌وانی سنوری عیراق كوژران.
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژی مسته‌فا كازمی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق رایگه‌یاند "ده‌ستدرێژكردن بۆسه‌ر كۆمه‌ڵێك له جه‌نگاوه‌ره پاڵه‌وانه‌كانمان به‌هۆی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان، بوه‌ته‌هۆی شه‌هید بوونی فه‌رماندی لیوای 2ی ناوچه‌ی یه‌كه‌م له فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور و شه‌هید بونی فه‌رمانده‌ی فه‌وجی سێ و برینداربوونی فه‌رمانده‌ی فه‌ویج یه‌ك و ئه‌فسه‌رێكی هه‌واڵگری و دوو له كارمه‌نده هاوه‌ڵه‌كانیان".
یه‌حیا ره‌سوڵ ئاشكراشیكردوه كه ئه‌و قه‌رماندانه له له‌ناو خاكی عیراقدا بوون و چوار كیلۆمه‌تر له هێڵی سنوریی توركیاوه دوور بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "ئه‌م ده‌ستدرێژییه‌ی توركیا ده‌بێت رونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بدرێت و پێشتریش هۆشداریمان داوه له‌وه‌ی خوێنی عیراقییه‌كان گرانه و له به‌هه‌ده‌ردانی ئه‌و خوێنه خۆش نابین".
نیوه‌رۆی رۆژی سێشه‌ممه 11ی ئابی 2020، به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی توركیاوه له ناوچه‌ی برادۆست كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان په‌كه‌كه و پاسه‌وانی سنووری كرده ئامانج، دوو فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنوور شه‌هید بوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان عه‌مید زووبێر حالی، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی سێی پاسه‌وانی سنوور و محەمەد رەشید، فه‌رمانده‌ی لیوای 2ی پاسەوانی سنوور لە دەڤەری سۆران بە بۆردومانەکەی ئەمڕۆ شەهید بووە.
ئه‌و یه‌كه‌یه‌ی پاسه‌وانه‌ی سنوور ئه‌مڕۆ ویستوویانه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان بكه‌ن و داوایان لێ بكه‌ن له ناوچه‌كه دوور بكه‌ونه‌وه، له میانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردومانی كردوون.
PM:11:59:11/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 11188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت