سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی توركیا راگه‌یاند
وێستگه نیوزـ
سرۆكایه‌تیی كۆماری عیراق ئیدانه‌ی بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ناوچه‌ی برادۆستی له سنوری پارێزگای هه‌ولێر كرد و به پێشێلكردنێكی مه‌ترسیدار وه‌سفی كرد.
وته‌بێژێك به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراقه‌وه رایگه‌یاند "ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژیییه‌كانی توركیا بۆ ناوچه‌ی سیده‌كان له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، ده‌ستدرێژییه به‌رده‌وامه سه‌ربازییه‌كانی توركیا بۆسه‌ر خاكی عێراق، پێشێلكاریی مه‌ترسیدارن بۆسه‌ر سه‌روه‌ریی خاكی عیراق و پێچه‌وانه‌ی رونی په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و په‌یوه‌ندیی دراوسێیه‌تییه".
وته‌بێژه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق داواشیكردوه له رێگه‌ی گفتوگۆ و لێكگه‌یشتنه‌وه كێشه‌كانی سنور له‌نێوان هه‌ردوو وڵات به شێوازی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێت كه سه‌قامگیریی ناوچه‌كه بپارێزێت.
نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی توركیاوه له ناوچه‌ی برادۆست كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان په‌كه‌كه و پاسه‌وانی سنووری كرده ئامانج، دوو فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنوور شه‌هید بوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان عه‌مید زووبێر حالی، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی سێی پاسه‌وانی سنوور و محەمەد رەشید، فه‌رمانده‌ی لیوای 2ی پاسەوانی سنوور لە دەڤەری سۆران بە بۆردومانەکەی ئەمڕۆ شەهید بووە.
ئه‌و یه‌كه‌یه‌ی پاسه‌وانه‌ی سنوور ئه‌مڕۆ ویستوویانه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان بكه‌ن و داوایان لێ بكه‌ن له ناوچه‌كه دوور بكه‌ونه‌وه، له میانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردومانی كردوون.
PM:11:05:11/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 1652
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت