به مه‌ستی خۆی ڕوتكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
كچه گه‌شتیارێكی به‌نگلادیشی له تایلاند دوای خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له مه‌ی، مه‌ست بوو، ئینجا خۆی روتكرده‌وه و چووه سه‌ر گومه‌زی په‌رستگایه‌كی بوزییه‌كان و ده‌ستی به قسه‌ی نه‌شیاو كرد.
وه‌ك ساتی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی زانیاریی له‌سه‌ر كچه‌كه بڵاوكردوه‌ته‌وه، كچه‌كه ناوی فه‌ره‌ح حه‌قی-یه و ته‌مه‌نی 28 ساڵه و خه‌ڵكی به‌نگلادیشه، فه‌ره‌ح بۆ گه‌شتیاری چووه‌ته شاری چیانگ مای له باكوری تایلاند و بڕێكی زۆر كحولی خواردوه‌ته‌وه تا مه‌ست بووه.
فه‌ره‌ح دوای مه‌ستبوون جلی له‌به‌ر خۆیدا نه‌هێشتوه و به‌ته‌واوی خۆی رووتكردوه‌ته‌وه، پاشان چوه‌ته ناو په‌رستگایه‌كی بوزییه‌كان و له‌سه‌ر په‌رژینی په‌رستگاكه دانیشتووه و قوتوه بیره‌یه‌كیشی به‌ده‌ستییه‌وه بووه، ئینجا فه‌ره‌ح كه‌وتوه‌ته جنێو و قسه‌ی ناشرین به‌و كه‌سانه وتووه كه داوایان لێكردوه له په‌رستگاكه بێته خواره‌وه.
هه‌ندێكیش وتویانه كه ئه‌و كچه به‌نگلادیشییه له‌گه‌ڵ ئه‌و قسه نه‌شیاوانه‌ی به خه‌ڵكه‌كه‌ی وتوه و هه‌ندێك جاریش ته‌كبیر و "الله اكبر"ی كردوه و بانگی داوه‌و شایه‌تمانیشی هێناوه.
دوای ئه‌و هه‌رایه‌ی كه ناویه‌وه، پۆلیسی تایلاند گه‌یشتنه په‌رستگاكه و فه‌رحیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سوان پرانگ-ی ده‌روونی گواستوه‌ته‌وه.
PM:10:21:11/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 15076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت