موشه‌كێك له نزیك ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وته‌وه و بەر دیواری بارەگایەکی پارتی کەوت
وێستگه نیوزـ
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عیراق رایگه‌یاند كه له نزیك یه‌كێك له ده‌روازه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز موشه‌كێك كه‌وتوه‌ته‌وه، بەرپرسی لقی 5ی پارتیش لە بەغدا رایگەیاند کە موشەکەکە بەر دیواری بارەگاکەیان کەوتوە
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه رایگه‌یاند كه موشه‌كه‌كه له جۆری كاتیۆشا بووه و به دیاریكراوی له نزیك فولكه‌ی هه‌ڵوسراوی نزیك ناوچه‌ی سه‌وز له شاری به‌غدا كه‌وتوه‌ته‌وه.
دوای كه‌وتنه‌وه‌ی موشه‌كه‌كه‌ش، پسپۆڕانی بواری ته‌قینه‌وه و ته‌قه‌مه‌نی چونه‌ته شوێنی كه‌وتنه‌وه‌ی موشه‌كه‌كه، به‌ڵام سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه باسی له زیانه‌كان نه‌كردوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه شوان محەممەد تەھا، بەرپرسی لقی 5ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا بە رایگه‌یاندوه كه ئەو مووشەکەی ئه‌مشه‌و له نزیك ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وتوته‌وه، بەر دیواری بارەگای لقی پێنچی پارتی کەوتووە ھیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.
لقی 5ی پارتی لە بەغدا لە ناوچەی کەرادەیە و دەکەوێتە سەر شەقامی 52 کە لە ناوچەی سەوزەوە نزیکە.
PM:09:14:11/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 1728
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت