وەزیری تەندروستی هەرێم زانیاری نوێ سەبارەت بەدۆخی كۆرۆنا ئاشكرا دەكات


وێستگە نیوز-
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پێشبینی ئەم دۆخەی كۆرۆنایان دەكرد، بەڵام بەلاڕێدابردنی بوونی كۆرۆنا ئەم دۆخەی دروستكرد.

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێشبینی ئەم دۆخەی كۆرۆنایان دەكرد، بەڵام بەلاڕێدابردنی بوونی كۆرۆنا ئەم دۆخەی دروستكرد، ئێستاش هەوڵەكانیان بۆ كەمكردنەوەی تووشبوون و مردنی كۆرۆنایە و بڕیاریان داوە ژمارەی تێستی كۆرۆنا زیاتر بكەن، قەرەوێڵەكانی چاودێری چڕیش سنوردارن.

بەپێی ئاماری ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان لە 24 كاتژمێری رابردوودا 653 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و 13 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.



PM:07:44:11/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 2744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو