تەندروستی سلێمانی ئاماری ئەمڕۆی كۆرۆنای راگەیاند


وێستگە نیوز-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ 32 تووشی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكان بوون و 3 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ لەنەخۆشخانەكانی تایبەت بەكۆرۆنا لەشاری سلێمانی 32 تووشبووی نوێ داخڵ بوون و 21 تووشبووش نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، هەروەها 154 تووشبووش لەنەخۆشخانەكان ماون و 3 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئاماری ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان لە 24 كاتژمێری رابردوودا 653 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و 13 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، لەوەش 60 تووشبویان لەشاری سلێمانین.



PM:06:33:11/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 2784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت