توركیا 30 گوللـه تۆپ ده‌نێت به هاوینه هه‌وارێكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
دیمەنی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە چیای خامتیر
وێستگه نیوز ـ
فڕۆكه جه‌نگییه‌كان تۆپخانه‌كانی توركیا به‌رده‌وامن له بۆردومانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مڕۆ له سنووری ناحیه‌ی ده‌ركار، تۆپخانه‌كانی توركیا 30 گوللـه تۆپیان ناوه به هاوینه هه‌وارێكی سنووری قه‌زای زاخۆوه.
تۆپخانه‌كانی توركیا ناوچه‌ی گه‌شتیاری شه‌رانش-یان له سنووری قه‌زای زاخۆ به سه‌ختی بۆردومان كردووه كه 30 گوللـه تۆپی به‌و هاوینه هه‌واره‌وه ناوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: به درێژایی ئه‌مڕۆ له چیای خامتیر له ناحیه‌ی ده‌ركاری سه‌ر به قه‌زای زاخۆ، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی ناوچه‌كه‌یان كردووه، هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانانه‌دا ئاگرێكی گه‌وره له چیای خامتیر كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌مه هاوكاته له‌گه‌ڵ بۆردومانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا له ناوچه‌ی برادۆستی سه‌ر به ناحیه‌ی سیده‌كان، كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پاسه‌وانی سنوور و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ی كرده ئامانج و ژماره‌یه‌ك شه‌هید و برینداری لێكه‌وته‌وه.
PM:06:19:11/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 10380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت