ئۆكرانیا نوێنەرایەتی لەشاری سلێمانی دەكاتەوە


وێستگە نیوز- هاوبیر هیوا

بەمەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكانی شاری سلێمانی و وڵاتی ئۆكرانیا، بڕیارە نوێنەرایەتی ئەو وڵاتە لەشاری سلێمانی بكرێتەوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ كونسوڵی فەخری ئۆكرانیا لەهەرێمی كوردستان، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كرد، فەرهاد عەلی، كونسوڵی فەخری ئۆكرانیا لەهەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، خۆشحاڵن بەسەردانی شاری سلێمانی و هەوڵ دەدەن پەیوەندییە بازرگانییەكانیان لەگەڵ شاری سلێمانی پەرە پێبدەن و بڕیاریش دراوە نوێنەرایەتی كونسوڵخانەكەیان لەشاری سلێمانی بكەنەوە.

هەروەها سیروان محەمەد، سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند، خۆشحاڵن بەسەردانی ئەو بەرپرسەی حكومەتی ئۆكرانیا بۆ شاری سلێمانی بەو هیوایەی ببێتە دەستپێكێكی باش بۆ برەودانی زیاتری كاری بازرگانی.



PM:05:41:11/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 1220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت