ژمارەی شەهیدەکانی بۆردومانی فڕۆكه جەنگییەکانی توركیا لە برادۆست زیادی کرد
دوو فەرماندەکەی پاسەوانی سنوور
وێستگه نیوز ـ
به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی توركیاوه له ناوچه‌ی برادۆست كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان په‌كه‌كه و پاسه‌وانی سنووری كرده ئامانج، دوو فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنوور و پاسەوانێک و فەرماندەیەکی گەریلاکانی پەکەکە شه‌هید بوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، عه‌مید زوبێر حالی، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی سێی پاسه‌وانی سنوور، له ئاكامی ئه‌و بۆردومانه‌دا شه‌هید بووه. هه‌روه‌ها محەمەد رەشید، فه‌رمانده‌ی لیوای دووی پاسەوانی سنوور لە دەڤەری سۆران شه‌هید بووه، هەروەک ئەفسەرێکی پاسەوانی سنووریش لە شەهیدەکاندایە هاوکات فەرماندەیەکی باڵای پەکەکەش شەهید بووە.
ئه‌و یه‌كه‌یه‌ی پاسه‌وانه‌ی سنوور ئه‌مڕۆ ویستوویانه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان بكه‌ن و داوایان لێ بكه‌ن له ناوچه‌كه دوور بكه‌ونه‌وه، له میانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردومانی كردوون.
PM:05:12:11/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 6220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت