فڕۆكه‌ی بێ فڕۆکەوانی توركیا په‌كه‌كه و پاسه‌وانی سنوور بۆردومان ده‌كات
ناوچەی برادۆست.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
كه‌مێك پێش ئێستا فڕۆكه‌ی بێ فڕۆکەوانی توركیا له برادۆست کۆبوونەوەیەکی نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووریان بۆردومان كرد و زیانی گیانی لێکەوتووەتەوە.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، پاسه‌وانی سنوور و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له كۆبوونه‌وه‌دابوون له برادۆست، فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا له‌و كاته‌دا بۆردومانی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كردووه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه شه‌هید و بریندار له هه‌ردوولا هه‌یه، كه یه‌كێك له كوژراوه‌كانی پاسه‌وانی سنوور، فه‌رمانده‌ی ئه‌و هێزه‌یه كه ئه‌مڕۆ چوونه‌ته ناوچه‌ی برادۆست بۆ دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی.
PM:04:28:11/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2008
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت