پوتن یه‌كه‌م ڤاكسینی دژبه كۆرۆنای له‌جیهاندا راگه‌یاند
وێستگه نیوزـ
له كۆبونه‌وه‌ی ڤیدیۆیی حكومه‌ته‌كه‌یدا، سه‌رۆكی روسیا تۆماركردنی یه‌كه‌م ڤاكسینی له جیهاندا راگه‌یاند كه چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات.
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا له كۆبونه‌وه‌ی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یدا كه به‌شێوه‌ی ڤیدیۆیی به‌ڕێوه‌چوو، رایگه‌یاند "ئه‌م به‌یانییه پێم راگه‌یه‌ندرا كه یه‌كه‌م ڤاكسینی دژبه كۆرۆنا بۆیه‌كه‌مجار له جیهاندا تۆمار كراوه".
پوتن وتیشی كه "ئه‌و ڤاكسینه هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌كانی تێپه‌ڕاندوه".
راگه‌یاندنی ئه‌و ڤاكسینه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی روسیاوه له‌كاتێكدایه كه توشبوانی كۆرۆنا له جیهاندا گه‌یشتوه‌ته 20 ملیۆن و 269 هه‌زار و 477 كه‌س و به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌شه‌وه 739 هه‌زار و 445 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
AM:11:52:11/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 1852
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت