میا خه‌لیفه‌ چاویلكه‌كه‌ی بۆ لوبنان ده‌فرۆشێت


وێستگه‌ نیوزـ

میا خه‌لیفه‌، ئه‌ستێره‌ی پێشووی فلیمه‌ سێكسییه‌كان كه‌ به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك لوبنانییه‌ له‌ پێگه‌ی eBayی تایبه‌ت به‌ كڕین و فرۆشتن، چاویلكه‌كه‌ی خۆی ده‌فرۆشێت و پاره‌كه‌ی ده‌به‌خشێت به‌ لوبنان.

میا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستا گرام رایگه‌یاندوه‌ كه‌ له‌دوای 11 كاتژمێر له‌ دانانی چاویلكه‌كه‌ی، نرخه‌كه‌ی گه‌یشتوه‌ته‌ 100 هه‌زار دۆلار، به‌ڵام ئه‌م داوا ده‌كات له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتودا نرخه‌كه‌ بگاته‌ نیو ملیۆن دۆلار و دواتر پاره‌كه‌ ببه‌خشێت به‌ لوبنان كه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ به‌هێزه‌كه‌وه‌ زیانێكی زۆری ئابوریی به‌ركه‌وتووه‌.

پێشتریش میا خه‌لیفه‌ له‌ ڤیدیۆیه‌كدا داوای كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌كی بۆ لوبنان كردبوو به‌ هه‌ر نرخێك بێت، میا وتبوی "به‌شداری بكه‌ن و كۆمه‌ك ببه‌خشن و هه‌رچیه‌ك له‌ ده‌ستان دێت بیكه‌ن، چونكه‌ حكومه‌تی لوبنان ده‌سته‌وه‌ستانه‌ و هیچی پێ ناكرێت".

رۆژی سێشه‌ممه‌ 4ی ئابی 2020، دوو ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ له‌ كۆگاكانی به‌نده‌ری به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان روویدا و تیایدا زیاترله‌ 2700 ته‌ن مادده‌ی نتراتی ئامۆنیۆم ته‌قییه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ زیاترله‌ 160 كه‌س كوژران و شه‌ش هه‌زاری دیكه‌ش بریندار بوون و زیانێكی زۆری ماددیش به‌ر ژێرخانی ئابوریی پایته‌خت كه‌وت، له‌دوای ئه‌وه‌ش كه‌ حكومه‌ت نه‌یتوانی هیچ بكات، ئه‌مڕۆ كابینه‌ی وزاریی ئه‌و وڵاته‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تیی حه‌سه‌ن دیاب ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌.


PM:10:55:10/08/2020








ئه‌م بابه‌ته 4168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو