چین ده‌ڵێت ڤایرۆسێكی دیكه بڵاوبوه‌ته‌وه كه زۆر له كۆرۆنا كوشنده‌تره
وێستگه نیوزـ
به‌رپرسانی چین بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كی نوێی كوشنده‌یان له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كازاخستان راگه‌یاند كه له ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر كوشنده‌تره.
رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت بڵاویكرده‌وه كه باڵیۆزخانه‌ی چین له كازاخستان رایگه‌یاندوه هه‌زار و 772 كه‌س به‌و نه‌خۆشییه نوێیه گیانیانله‌ده‌ستداوه كه ژماره‌یه‌كیان ره‌وه‌ندی چینین كه كار له‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
باڵیۆزخانه‌ی چین هۆشداریی له‌وه‌شداوه كه ڤایرۆسه‌كه زۆر كوشنده‌یه و و رێژه‌ی مردنیش به‌هۆیه‌وه زۆرله كۆڤید 19 زیاتره. ئاشكرایكردوه كه له ناوه‌ڕاستی مانگی حوزه‌یرانی رابردوه‌وه ئه‌و ڤایرۆسه نوێیه كازاخستان بڵاوبوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی كازاخستان ده‌ڵێت كه نه‌خۆشییه‌كه بریتتیه له "هه‌وكردنی سییه‌كان كه نازانرێت چییه و سه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه"، سه‌باره‌ت به رێژه‌ی توشبوان و مردوانیش ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه 32 هه‌زار كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه بوون و ته‌نها 451 توشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات ساول كیسیكۆڤان به‌رپرسی چاودێریی ته‌ندروستی له پایته‌ختی كازاخستان به میدیا فه‌رمییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندوه كه رۆژانه 300 توشبوی نوێ به‌و نه‌خۆشییه نه‌ناسراوه داخڵی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كرێن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه 53 هه‌زار كه‌س له كازاخستان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 264یش له‌و ژماره‌یه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
PM:06:39:10/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 51160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت