وەزارەتی دارایی چوار بڕیاری نوێ بۆ رێکخستنەوەی گومرگ بڵاودەکاتەوە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان لەبارەی مەرجەکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل چوار بڕیاری نوێی ئاڕاستەی دەروازە گومرگییەکان کرد و رایگەیاند، بەبێ بونی بەڵگەنامەی "کارفاکس" کە زانیاری لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ناو ئۆتۆمبێلی تێدایە، رێگە بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل نادرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێلەوە لە دواین بڕیاریدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە دەرچوە باسی لەوەشکردوە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە وڵاتەکانیان بەڵگەنامەی "کارفاکس"یان نیە، پێویست داوا بکرێت بەڵگەنامەی هاوشێوە کە دەرخەری گۆڕانکارییەکانی ناو ئۆتۆمبێلەکەیە لەگەڵیدا هاوپێج بکرێت، بە پێچەوانەوە ئۆتۆمبێلەکان گومرگ ناکرێن.


PM:11:56:06/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 2472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت