به‌وێنه و ڤیدیۆ..ته‌لارێكی 5 نهۆمی له میسر داڕما و چه‌ند كه‌سێك بێسه‌روشوێن بوون
وێستگه نیوزـ
له شاری مه‌حه‌له‌ی میسر ته‌لارێكی پێنج نهۆمی كه پێنج خێزانی تێدا بووه، داڕما و تیمه‌كانی فریاگوزاریش به‌شوێن چه‌ند كه‌سێكدا ده‌گه‌ڕێن كه له روداوه‌كه‌دا بێسه‌روشوێن بوون.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی میسر بڵاویانكرده‌وه كه له ته‌لاره‌كه‌دا پێنج خێزان ده‌ژین و له‌كاتی داڕمانیدا حه‌وت كه‌س له ته‌لاره‌كه‌دا بونن كه منداڵیشیان تێدا بووه، تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی میسریش به‌شوێن ئه‌و حه‌وت كه‌سه‌دا ده‌گه‌ڕێن.
به‌رپرسانی شاره‌كه بڕیاریانداوه لیژنه‌یه‌كی ئه‌ندازیاری پێكبهێنن و له هۆكاری داڕمانی ته‌لاره‌كه بكۆڵنه‌وه و كاریش بۆ پاراستنی ته‌لاره‌كانی نزیكی بكه‌ن تا ئه‌وانیش زیانیان پێ نه‌گات.
PM:10:47:06/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت