تەندروستی هەرێم 507 توشبووی نوێی کۆرۆنای راگەیاند


وێستگەنیوز-

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا 507 توشبوی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی هەرێم تۆمارکراوە و 14 توشبوش گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتی توشبوانی پەتاکەش گەیشتە 16 هەزار و 84 کەس.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا 507 توشبوی نوێی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی هەرێم تۆمارکراوە کە بەم شێوەیە بوە، هەولێر 244 کەس، سلێمانی  70 کەس، گەرمیان 28 کەس، راپەڕین 59،  هەڵەبجە 13 کەس و لە دهۆکیش 92  توشبووی نوێ تۆمارکراوە.

ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا 132 توشبوی کۆرۆنا چاکبونەتەوە کە بە گوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە بوە، هەولێر 89 کەس، گەرمیان 34 کەس و هەڵەبجەش 9 کەس چاکبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕو، لە دوێنێوە 14 کەسی بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە بەم شێوەیە بوە، ( سلێمانی  5)، (هەولێر 6 کەس)، (گەرمیان 1 کەس) و (دهۆک 2 کەس).

تائێستا لە هەرێمی کوردستان 16 هەزار و 84 کەس توشی کۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 9 هەزار و 843 کەس چاکبوونەتەوە و 611 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.


PM:09:50:06/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 2172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو