سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری هەڵبژاردنی پێشوەخت تاوتوێ دەکات


وێستگەنیوز-
سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری پرسی هەڵبژاردنی پێشوەخت، هەمواری یاسای دادگای باڵای فیدراڵی، بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و چەسپاندنی دادوەری تاوتوێ دەکەن و جەختیش لە پێویستی زامنکردنی هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە دەکەنەوە.

راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار لە بەغدا پێشوازیکرد لە دادوەر فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لە دیدارەکەدا گفتوگۆکراوە لە بارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت.

باس لەوەشکراوە، جەختکرایەوە لەگرنگی خستنەگەڕی هەوڵی زیاتری هەموو لایەک، بەجۆرێک کە زامنی سەربەخۆی و پاک و بێگەردی پرۆسەی هەڵبژاردنەکە بکات، ھاوکات ببێتە مایەی گێڕانەوەی متمانەی هاووڵاتیان، تاوەکو بتوانن ئازادانە مافی دەستووری رەوای خۆیان دەڕبرن.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لەگرنگی پەلەکردن لە هەمواری یاسای دادگای باڵای فیدراڵی و پشتیوانیکردنی رۆڵی دادگا لە بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و چەسپاندنی دادوەری و هاریکاری و هەماهەنگی لە بواری ھەموارکردنەوەی یاسا گرنگەکان کراوە، وەک پێویستییەک بۆ قۆناغی داهاتوودا.


PM:08:29:06/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 1524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت